ئیدریس نێچیرڤان بارزانی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی سارینای لەئەستۆگرت

رووداو – هەولێر

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی ئەرکی چارەسەرکردنی سارینا نەژاد-ی تەمەن 11 ساڵی لەئەستۆگرت، کە بەدەست سێ نەخۆشی سەختەوە دەناڵێنێت و پێویستی بە چارەسەری پزیشکییە لە دەرەوەی وڵات.

سارینای تەمەن 11 ساڵ، کە خەڵکی شاری سلێمانییە لەڕێگەی (تۆڕی میدیایی رووداو) دەنگی خۆی بە هەموو خەڵک گەیاند. ئەو دڵی دوو کونی تێدایە، بەو هۆیەوە یەکێک لە سییەکانی لەدەستداوە، چاوەکانی کزبوون و بڕبڕەی پشتیشی لاربووە.

نەژاد ئیبراهیم، باوکی سارینا دەڵێت “11 ساڵە بەهۆی ئازار و ناڵەی منداڵەکەمانەوە زۆر ئازارمان چەشت. بەڵام ئێستا زۆر خۆشحاڵین، ئەوەندە خۆشحاڵین نازانین چی بڵێین. زۆر سوپاسی کاک ئیدریسی کوڕی کاک نێچیرڤان بارزانی دەکەین کە چارەسەرکردنی ئەم منداڵەی ئێمەی گرتەئەستۆ”.

لەدوای بیستنی هەواڵی چارەسەرکردنی منداڵەکەیان، دەرگایەکی نوێ بەڕووی ئەو خێزانەدا کرایەوە، بەپێچەوانەی 11 ساڵی رابردوو خەندە و خۆشی بۆ خێزانە پێنج کەسییەکە گەڕاوەتەوە.

سرووشت قادر، دایکی سارینا دەڵێت “زۆر جار مامۆستاکانی لە قوتابخانەوە تەلەفۆنیان دەکرد و دەیانگوت وەرە بیبەرەوە تەندروستی تێکچووە؛ چونکە تای بەرز دەبووەوە و ئۆکسجینی دادەبەزی. حاڵەتەکەی زۆر ناڕەحەت بوو، خۆشی زۆر پێیناخۆش بوو. شەوان خەوی لێنەدەکەوت، بەڵام بە چارەسەرکردنی، دەتوانێ بگەڕێتەوە ژیانی منداڵی ئاسایی خۆی”.

باوکی سارینا رۆژانە کرێکاری دەکات، نەک دەرمان و چارەسەری کچەکەی، بەڵکو خەرجی قورسی خێزانەکەشی بۆ دابینناکرێت.

دوای بەدواداچوونێکی رووداو لە بەرنامەی بەرپرسیار لەبارەی دۆخی تەندروستی سارینا، خێرخوازان بە دەنگییەوە هاتن. بڕیارە لەدوای تەواوکردنی رێکارەکانی گەشتکردنیش، بۆ چارەسەر ببرێتە هیندستان.

 

ئەم راپۆرتە لەبارەی نەخۆشییەکانی سارینا لە رۆژی یەکشەممە 17-2-2019 لە رووداو بڵاوکرایەوە

 


سارینای تەمەن 11 ساڵ بەدەست سێ نەخۆشییەوە دەناڵێنێت













Supply by [author_name]

قایمقامی شەرگات: حەشدی شەعبی لەشەرگات باج لە بارهەڵگرەكان وەردەگرێت

رووداو-هەولێر

قایمقامی قەزای شەرگات رایگەیاند، هێزێكی سەربە حەشدی شەعبی لە باشووری قەزای شەرگات، خاڵێكی پشكنینان داناوەو بە زۆر باج لە بارهەڵگرەكان وەردەگرن، لایەنە ئەمنییەكانیش دەڵێن، ئەوانە حەشدی شەعبین و دەسەڵاتمان بەسەریاندا نییە.

عەلی دەحدوح، قایمقامی قەزای شەرگات بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “خاڵێكی پشكنین لە ناوچەی شەرگات هەیە کە حەشدی شەعبی بەڕێوەی دەبەن و بە زۆرەملێ باج لە خەڵكی وەردەگرن نەك گومرگ، هەر ئۆتۆمبێلێك بەو خاڵەدا تێپەڕێت پارەی لێوەردەگرن، پەیوەندیم بە فەریقی روكن جومعە عناد، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین و سەرۆكی ئاسایشی نیشتمانییەوە كرد، گوتیان ئەوانە حەشدی شەعبین و دەسەڵاتمان بەسەریاندا نییە”.

قایمقامی قەزای شەرگات گوتیشی “هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانم ئاگادار كردوونەتەوە كە حەشدی شەعبی لە چوارڕیانی شەرگات خاڵی پشكنینان داناوەو بە ناچاری پارەو خاوە لە ئۆتۆمبێلەكان وەردەگرن، بەراستی من شەرم دامدەگرێت كاتێك بەرپرسان و پەرلەمانتاران لە حللە و كەربەلا پەیوەندیم پێوەدەكەن و دەڵێن ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرمان لەلای ئێوە لە چوارڕیانی شەڕگات راگیراوە، پێیان دەڵێم ئەو خاڵە پشكنینە لەدەرەوەی سنووری شەرگاتە و لەژێر كۆنترۆڵی حەشدی شەعبیە و خاوە و بەرتیل و گومرگ لە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان وەردەگرن، بەپێی بارەكانیان لە بەشێكیان 10 هەزار و لە بەشێكیشیان هەزار دۆلار”.

عەلی دەحدوح هەروەها گوتی: “ئەوانە خۆیان دەڵێن ئێمە سەربە ئاسایشی حەشدی شەعبین، بەرپرسێكی دیاریكراویان نییە، ئەوانە حەشدی شەعبین و سەربە ئەبو جەعفەرن، ئەبو جەعفەر، ئەبو زەینەب، ئەبو زەهرا، كەسێكی دیاریكراو نییە”.

دوای نەمانی داعش و بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە 25ی ئەیلولی 2017، ساڵی رابردوو بە بڕیاری حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق، سێ خاڵی گومرگی لە نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عێراق دانران.

دوای چەندین دانیشتن لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان و دەستەی گشتی گومرگەكانی عێراق، هەردوولا رێككەوتن لەسەر كاركردن بە یەك پێناسی گومرگی لە سەرجەم دەروازەكان و فڕۆكەخانەكان. سەعات هەشتی بەیانی رۆژی 17ی ئەم مانگەش كاركردن بە پێناسە گومرگییەكە لە سەرجەم گومرگەكانی كوردستان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە و هەرسێ خاڵە گومرگییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق داخران.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


لەلایەن هاونیشتمانییەکەوە ڤیدیۆیەک بۆ رووداو نێردراوە کە دەردەکەوێت بارهەڵگرێکی زۆر لە شرگات رێگرییان لێکراوە بەرەو ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕۆن













Supply by [author_name]

بۆ یەکەمجار قاوە لە ئەسیوپیا دۆزرایەوە، لەبەرئەوە هەرگیز خەمی قاوەت نییە و هەموو کەس قاوە دەفرۆشێت



ئەسیوپیا وڵاتی حەبەشەیە و ژمارەی دانیشتووانەکەی 100 ملیۆن کەسە.

بۆ یەکەمجار قاوە لە ئەسیوپیا دۆزرایەوە، لەبەرئەوە هەرگیز خەمی قاوەت نییە و هەموو کەس قاوە دەفرۆشێت

Views: 99

Ranking: 5.00

Length: 4:57

Likes: 7

Dislikes: 0

Uploaded Date: 2019-02-16 08:24:07

هاتنی کرێکاری بیانی بۆ هەرێمی کوردستان سنووردار دەکرێت

رووداو-هەولێر

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هاتنی كرێكاری بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان سنووردار ده‌كرێت و  پێداچوونه‌وه‌ به‌ كۆمپانیاكانی هێنانی كرێكارانی بیانی ده‌كرێت.

به‌پێی ئه‌و بڕیاره كرێكارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیانیان به‌رده‌كه‌وێت و ناتوانن وەکو پێشوو لە باشووری کوردستان كار بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان له‌ سنووره‌كان بیمە ناکرێن و به‌بێ ڤیزه‌ دێنه‌ باشووری كوردستان و تەنیا مانگێك بۆیان هه‌یه‌ بمێننه‌وه‌.

كۆمپانیاكانی هێنانی كرێكاری بیانی ژماره‌یان 100 كۆمپانیایه و‌ ده‌بێت به‌پێی رێنماییه‌ نوێكان و به‌پێی پسپۆڕی كرێكار بهێنن. له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانیش لیژنه‌ی به‌دواداچوون دروستده‌بن.

عارف حیتۆ، بەڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بە رووداوی راگەیاند: “نابێت كرێكاری بیانی هه‌مان ئه‌و كاره‌بكات كه‌ لێره‌ ده‌ستی كاری بۆ هه‌یه‌، خاوه‌ن كار رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه‌ كاتێك كار ده‌داته‌ كه‌سانی بیانی، ئه‌وه‌ كاری ره‌شه ‌و له‌ هه‌رێمی كوردستان رێكده‌خرێت و كاری وه‌زاره‌تی ناوخۆشه‌ چاودێری سنووره‌كان چڕتر بكاته‌وه‌”.

به‌پێی رێنماییه‌ نوێكان كاری ئه‌م كرێكارانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌سته‌م ده‌بێت، چونكه‌ بێ بیمه‌ و له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكان نایەن تاوەکو مه‌رجه‌كانی كاركردن بیانگرێته‌وه‌.

قودره‌ت موسا، كرێكارێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت: “دینار به‌های به‌رزه‌ به‌ به‌راورد به‌ تومه‌نی ئێران، ئه‌مه‌ هه‌رچۆن لێره‌ كار بكه‌ین تومه‌نی چاكترمان ده‌ست ده‌كه‌وێت، له‌ ئێران بێكاریه‌ و كارمان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، به‌ڵام لێره‌ باشه‌ و ده‌توانین ماڵ و منداڵه‌كانمان بژێنین”.

تاوەکو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كار ئاسانییەك، به‌بێ ڤیزه‌ و بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ رێگه‌ به‌ هاونیشتمانیانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌دات بێن و له‌ هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه‌.

میهران حه‌سه‌ن، كرێكارێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت: “ئه‌گه‌ر بێت و حكومه‌تی كوردستان ناچار به‌ گه‌ڕانه‌وه‌مان بكات بۆ ئێمه‌ و ژیانی ماڵ و منداڵمان تا بڵێیت ناخۆشه‌ و كێشه‌مان بۆ دروستده‌بێت چونكه‌ ناچاری ئێمه‌ی بێره‌ گه‌یاندووه”‌.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


كرێكارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیانیان به‌رده‌كه‌وێت













Supply by [author_name]

ژن و مێردێکی بەساڵاچوو لە بازیانی سلێمانی لە ژیانێکی سەختدا دەژین

رووداو-سلێمانی

ژن و مێردێکی بەساڵاچو لە ناحیەی بازیان لە نزیک سلێمانی لە خانوویەکی کۆن و لەو پەڕی هەژاریدا دەژین و نیگەرانن خانووەکانیان بەسەردا بڕوخێندرێت. 

رووداو لە بازیان سەردانی ئەو دوو هاونیشتمانییەی کردووە کە لە دەیەی هەشتای تەمەنیاندا دەژین و هیچ سەرچاوەیەکی داهاتیان نییە. بۆخۆیان دەڵێن، چوار منداڵیان هەیە بەڵام سەردانیان ناکەن. ئێستا کۆمەڵێک لە چالاکڤانانی مەدەنی سلێمانی کەمپینێکیان رێکخستووە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ ئەو دوو هاونیشتمانییە کە لە ژیانێکی ناهەمواردا دەژین. 

پیاوەکە تەمەنی 80 ساڵە و پیشتر کاری ئاژەڵداریی دەکرد، ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی بژێوی نییە، لەگەڵ مینای تەمەن 79 ساڵ لە شوێنێکدا دەژین کە، شیاوی ژیان نییە.

ئەو دوو بەساڵاچووە گلەیی لە کوڕ و کچەکانیان دەکەن. چونکە وەک خۆیان باسی دەکەن، بەهۆی ژیانی خۆیانەوە ئەوانیان لە فەرامۆشیدا بەجێهێشتووە.

مینا بە ئاستەم پێیەکانی یارمەتی هاتووچۆکردنی دەدەن، بەڕادەیەک نائومێدبووە، نەبوونی، کارێکی پێکردوون تەنانەت بۆ لەدەستچوونی مانگاکەشی گریاوە.

رێکخراوی پرۆژەی بەخشین و بەهەشت، کە ماوەی دوو ساڵە دروستبووە، لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە گوزەرانی سەختی ئەو کەسانە دەخەنەڕوو کە پێویستییان بە یارمەتیدان هەیە. لە دوو ساڵی رابردوو، نزیکە 600 ملیۆن دینار هاوکارییان بۆ ئەو کەسانە کۆکردووەتەوە کە پێویستیان پێیەتی. لوقمان ماوەی 20 ساڵە دراوسێیانە و، رۆژانە دەبینێ بە چ ناهەموارییەکدا دەژین.

ساڵی 1988 مام فەتاح لە شارۆچکەی بازیانی نزیک سلێمانی دەگیرسێتەوە، تاوەکو ئیستاش بەجۆرێک هۆگری ژیانی ئێرەیە، دەیەوێ تاوەکو مردن هەر لەوێ ژیان بگوزەرێنێت.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

 


چوار منداڵیان هەیە بەڵام سەردانیان ناکەن













Supply by [author_name]

یەکگرتوو لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پلانی چییە بۆ داهاتووی؟

یەکگرتوو لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پلانی چییە بۆ داهاتووی؟

Views: 147

Score: 5.00

Period: 6:44

Likes: 7

Dislikes: 0

Uploaded Date: 2019-02-07 10:42:34

له چۆمان پێشانگەیه‌كی فۆتۆگرافی بۆ كار و ژیانی فره‌نسۆ هه‌ریری كرایه‌وه

رووداو – چۆمان

له چۆمان لە ‌یادی 18ـی شوباتدا، پێشانگەیه‌كی فۆتۆگرافی بۆ كار و ژیانی فرە‌نسۆ هه‌ریری كرایه‌وه‌. 

له‌ به‌یانی 11ی ئاداری ساڵی 1970 چۆمان کرا بە ‌قه‌زا و فرە‌نسۆ هه‌ریری یه‌كه‌مین قایمقامی كورد بوو کە له‌ 5-10-1970 ده‌ستبه‌كاربوو، تاوەکو 1974 قایمقام بووە. دواتریش لە 1996 تاوەکو ساڵی 2000 پارێزگاری هەولێر بوو. 

فره‌نسۆ هه‌ریری کە هاونیشتمانییەکی کریستیان بوو، ساڵی 1937 لە هەریر لەدایکبووە. ساڵی 1961 بووەتە پێشمەرگە. ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان بوو. لە 18ـی شوباتی 2001 لە هەولێر تیرۆرکرا.


فره‌نسۆ هه‌ریری یەکەم قایمقامی چۆمان بوو













Supply by [author_name]

بەتەمەنترین و گەنجترین پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمان

رووداو – هەولێر

ریڤینگ هرووری تەمەن 68 ساڵ لەم خولەی پەرلەمانی کوردستاندا بەتەمەنترین پەرلەمانتارە. ئەو کە پێشمەرگەی ئەیلوول و گوڵان بووە، تەمەنەکەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی بۆ ماوەیەکی کاتی پێبەخشی.

ریڤینگ هرووری، سێ مانگ و 12 رۆژ سەرۆکی کاتیی پەرلەمان بوو، ئەوەش دوای ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرا و ئەرکەکەی ئەویش کۆتاییهات. 

ریڤینگ هرووری چاوەڕێی پێکهێنانی لیژنەکانە تاوەکو لە لیژنەی کاروباری پێشمەرگە خزمەتی هاوسەنگەرانی بکات.

لەنێو ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستاندا چەندین پەرلەمانتاری گەنجیش هەن، بەشێکیان تەمەنیان نەگەیشتووەتە 30 ساڵ. 

سارا دڵشاد لەدایکبووی ساڵی 1992 گەنجترین پەرلەمانتاری خولی پێنجەمە. پێنج ساڵ پارێزەر بووە و لەگەڵ پارتی گەشەپێدانی تورکمان تێکەڵ بە کاری سیاسی بووە.

نازناوی گەنجترین پەرلەمانتار وایکردووە سارا دڵشاد جگە لە کار بۆ پرسی پێکهاتەکان و چینی ژنان، چینی گەنجانیش بخاتە کارە لەپێشینەکانی. 


ریڤینگ هرووری و سارا دڵشاد باسی پڕۆژەکانیان دەکەن













Supply by [author_name]

مەهدی محەممەد ماوەی 20 ساڵە چایچی پەرلەمانی کوردستانە

رووداو – هەولێر

مەهدی محەممەد ماوەی 20 ساڵە چایچی پەرلەمانی کوردستانە. لەو کەسە دەگمەنانەیە کە نزیکەی 20 ساڵە هەموو فراکسیۆنەکان لەسەری کۆکن. رۆژانە دەیان چای، قاوە و شیر دەباتە ژووری فراکسیۆنەکان. ئەمڕۆ (18-2-2019) کە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرا، وەک خۆی دەڵێت، زیاتر لە هەزار چای تێکردووە.

مەهدی تەمەن 43 ساڵ رۆژانە لە کاژێر 8:00ـی بەیانییەوە دێتە پەرلەمان و دەڵێت، تاوەکو یەک پەرلەمانتار لە پەرلەمان مابێت ناڕۆمەوە. بەهۆی ماوەی زۆری کارکردنی لە پەرلەمان پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ پەرلەمانتارەکان هەیە.

هیوا نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی پەرلەمان بەوەکالەت دەڵێت، پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 120 فەرمانبەرنی خزمەتگوزاریی هەیە، مەهدی محەممەدیش یەکێکە لە باشترین فەرمانبەرەکانی پەرلەمان.

لە ماوەی کارکردنیدا لە پەرلەمان، مەهدی چای و قاوەی بۆ هەموو سەرۆک و ئەندام پەرلەمانەکانی کوردستان بردووە. هەر بەهۆی پیشەکەیەوە چاوی بە زۆرینەی کەسایەتییە سیاسییەکانی کوردستان کەوتووە، وەک خۆی دەڵێت، لەوانەش سەرۆک بارزانی، مام جەلال، نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی.


بەهۆی کارەکەیەوە چاوی بە زۆرینەی سەرکردەکانی کوردستان کەوتووە













Supply by [author_name]