کێشەی نەبوونی ئاو لەگەرەکەکانی هەولێر . بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رای… – Erbil

کێشەی نەبوونی ئاو لەگەرەکەکانی هەولێر .

بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایگه‌یاند: باران و لافاوەی هەرێمی کوردستان و باکووری گرتەوە، سەرچاوەکانی ئاوی کردە قوڕ و لیتەیەکی زۆر، بەهۆی ئەوەشەوە چوار پرۆژەی ستراتیژی ئاو کە ئیفراز وه‌ستاون، ئەگەر قوڕ و لیتەی سەرچاوەکانی ئاو نیشتەوە و تێپەڕی، درەنگانی ئەمشەو وێستگەکانی ئاو ئیشیان پێ دەکرێتەوە.

ئەندازیار مەسعود کاڕەش بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕانی ئاو ڕایگەیاند: ئەو باران و لافاوەی هەرێمی کوردستان و باکووری گرتەوە، سەرچاوەکانی ئاوی کردە قوڕ و لیتەیەکی زۆر، بەهۆی ئەوەشەوە چوار پرۆژەی ستراتیژی ئاو کە ئیفرازی یەکەم و دووەم و سێیەم و پرۆژەی ئاوی شەقڵاوەیە وەستان لەبەر ئەوەی ناتوانن لە ستاندەردی خۆیان زیاتر ئاو پاک بکەنەوە، ئێمەش ناتوانین ئاوێک بگەینینە هاووڵاتیان کە شیاوی خواردنەوە نەبێت.

بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ زیاتر گوتی: ئەگەر قوڕ و لیتەی سەرچاوەکانی ئاو نیشتەوە و تێپەڕی،درەنگانی ئەمشەو وێستگەکانی ئاو ئیشیان پێ دەکرێتەوە و ئاو دەگەینینە هاووڵاتیان.

26 thoughts on “کێشەی نەبوونی ئاو لەگەرەکەکانی هەولێر . بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رای… – Erbil”

  1. ئیشکەن بابم ئیش کەن بێ ئاوی ناخۆشەئیش ڕادەوستی چالاکی کەمبویتەوە لەبغ کز بووە😪😪تەئسیری زۆۆری کردیتەسەر کۆمەڵگا

  2. حەل ئەوەیە تانکی مەلعەبی لەسەر ماڵێ دانێین شەش مانگ جارەک پڕی بکەینەوە، مەعقوولە چوار ڕۆژە ئاومان نییە.

  3. جاران خەزانی گەورەی ئاو هەبوو لۆ حالەتی ئێستا وەکوو خەزانی ئاوی ملعەبی ـ سیداوە ـ سیتاقان ـ قەڵات ـ تەیراوە

  4. كاكه چيان چون ده بيت شاريكي گه وره وه ك هه ولير پينج روژ بي ئاو بيت ؟؟؟؟ كاره با نه بوني زور پيويست نيه له جياتي كاره با فانوسي پيده كه ين به لام بي كه س ناتواني بژيت حكومه تي هه ريم ئيوه ده لين هه ولير پايته خته. باشه. پايته خت چون بي ئاو ده بيت حكومه ت پيويسته گه نده لكاراني. به ريوه به رايه تي گشتي. ئاو. هه ر هه مويان ده ربكات چونكه گشتيان گه تده لكارن وه هيچ كاروباري هاولاتيان چي به جه ي ناكه ن 🌕🌕🌕🌕🌕🌕🌕🌕🌕🌕

  5. ئەو ووڵاتە سەیرەی من زانیتم خەڵکی لە بێ ئاویدا دەخنکێن کەچی لێرە باران بباری ئاوی خواردنەوەت نابێت ههههههه

  6. خوایە گیان ئیمە گوناحمان چیە تووشی ئەم حکومەتەی بووینە هاویندێ ئاوو کارەبانیە زستان ئاووکارەبانییە نازانم ڕوو لەکوێ بکەین

  7. هەی جیز باشە دوو ڕۆژ باران باری چوار ڕۆژ بێ ئاو بووین سبەی دووسبەی زستانە کوڕە حکومەت بەخوای غەڵەتی زۆر لەمەولا دەبی وەکی ئەفلام کارتۆنی فلۆنەی چاوەڕێی ئاوی بارانی بکەین تا بخۆینەوە

Comments are closed.