لە سلێمانی تاوانەکانی دزی و فێڵکردن زیادیان کردووە

رووداو – سلێمانی 

دیاردەکانی دزی و فێڵکردن لە سلێمانی زیادیان کردووە و تەنیا لە دوو مانگی ئەمساڵدا 300 دۆسیە لای پۆلیسی ئەو شارە تۆمارکراون. پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دزینی ئامێر و مۆبایل و تاوانەکانی فێڵکردن لە خەڵكیش زۆر زیاتربوون.

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بوونی چەک لە دەستی خەڵک بە هۆکاری سەرەکی تاوانەکان دادەنێت و داوا دەکات؛ چەک لە کوردستان بێدەنگ بکرێت. خەڵكی ئەو پارێزگایەش هاوئاهەنگن لەگەڵ پۆلیس لە ئاشکراکردنی تاوانەکان. 

هه‌رچه‌ند رۆژ جارێك پۆلیسى سلێمانى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى رێكده‌خات، به‌و ئامانجه‌ى هۆشیاریی خه‌ڵك و كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى تاوانى به‌دوادا بێت.

له‌نێو لیستى تاوانه‌كانى ئه‌مساڵدا دیارده‌یه‌ك كه ‌له ‌حاڵه‌ته‌وه‌ سه‌رى كێشاوه‌ و زۆرترینه‌، تاوانه‌كانى فێڵكردن، دزى و رفاندنه‌ كه‌ 300 دۆسییه‌ى تۆماركراون لاى پۆلیس، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و دۆخه‌ له‌ هه‌موو هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ سلێمانى زۆرترینه‌.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى دەڵێ “باندى دزیمان زۆرن،‌ كه‌ ده‌چن هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵان و شته‌كانیان ده‌به‌ن، رێژه‌ى تاوانى ئامێره‌كانى مۆبایلیش زۆرن، تاوانه‌كانى فیڵكردنیش به‌ جۆرى جیاواز له‌ خه‌ڵك و كاسبكاران زۆر زیاتر بوون”.

زۆربه‌ى تاوان و خراپه‌كارییه‌كان به‌ ئامێرێك ده‌كرێن مرۆڤ ناچار نه‌بێت سه‌یریشى ناكات، ئەویش چەکە.

دانا حامید، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منیى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانی دەڵێ “زۆربه‌ى تاوانه‌كان و پاڵپشتییان چه‌كه‌، باشترین كارێك كه‌ حكومه‌ت بیكات قه‌ده‌خه‌كردنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ته‌ و دەبێت وابكرێ ته‌نیا لاى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بێت، جگه‌ له‌وه‌ش له‌ بازگه‌ و خاڵه‌ سنوورییه‌كان زیاتر ئاگادارى هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى خه‌ڵك بن”.

ئه‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى دڵخۆشتر كردووه‌ بۆ دژایه‌تى ئه‌و دیارده‌ و حاڵه‌تانه‌، هه‌ماهه‌نگى خه‌ڵكه‌ بۆ پۆلیس و دامه‌زراوه‌كانى دیكه‌، هەروەها بەستنی كامێراى چاودێری و زۆریی هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانە لە کۆڵانەکان.

 

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار
 


پۆلیسی سلێمانی: بەراورد بە رابردوو تاوانەکان زۆر زیاتر بوون













Supply by [author_name]

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *