سەدان خێزانی کوردی ئێزدی چاوەڕێی گەڕانەوەی رفێنراوەکانیانن

رووداو – کەمپی شاریا 

سەدان خێزانی کوردی ئێزدی چاوەڕێن دوای کۆنترۆڵکردنەوەی باغۆز بە دیداری کەسوکارە رفێندراوەکانیان شادببنەوە، بەڵام لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا تەنیا 47 کوردی ئێزدی لە باغۆز رزگارکراون و گەیێندراونەتەوە باشووری کوردستان.

پوورە وەدحە، تەمەنی 67 ساڵە و ماوەی پێنج ساڵە، رۆژ دەژمێرێت بۆ شادبوونەوە بە هاوژین و سێ کوڕ و کچەکەی، کە لە ساڵی 2014ـدا کەوتوونەتە دەستی داعش.

وەدحە ئیبراهیم دەڵێ “گوتمان بەڵکو بگەڕێنەوە، چاولەڕێگەبووین، بەڵام هەر نەهاتنەوە، گوتمان بەڵکو لە سووریا بن، لە باغۆز بن، چاومان لەرێگەیە و هیوادارین خوا بۆمانیان بگەڕێنێتەوە، پشتمان بە خوا بەستووە”.

حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردی ئێزدی دەڵێ “بەپێی زانینی ئێمە؛ ژمارەیەکی کەم ژن و منداڵ لەژێر دەستی داعشدا ماون لە باغۆز، هەروەها ژمارەیەکی زۆرتر لە عێراق و شارەکانی دیکەی سووریان. خەڵکی خۆمان، کەسوکاری رفێنراوەکان دڵنیادەکەینەوە، هەرکەسێک لە هەرشوێنێک بێت، رێنمایی بەڕێز سەرۆکوەزیرانە کە لەکوێ بن و چۆن بێت، دەستمان پێیان بگات”.

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار


لە رۆژانی رابردوودا 47 کوردی ئێزدی لە باغۆز رزگارکراون













Supply by [author_name]

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *