28 ساڵ بە سەر راپەڕینی باشووری کوردستاندا تێدەپەڕێت

رووداو – رانیە

28 ساڵ له‌مه‌و به‌ر، خه‌ڵكی رانیه‌ دژ به‌ حكومه‌تی به‌عس راپه‌ڕین و له‌ ماوه‌ی چه‌ند كاژێرێكدا ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت كه‌وتنه‌ ده‌ست هاونیشتمانیان و بڵێسه‌ی راپه‌ڕینه‌كەش‌ بۆ ماوه‌ی 20 رۆژی له‌ سه‌ریه‌ك به‌رده‌وامی هه‌بوو تا كه‌ركووكیش له‌ حكومه‌تی به‌عس سه‌نرایه‌وه‌.

ئەمڕۆ 28 ساڵ به‌ سه‌ر راپەڕینی ساڵی 1991ی باشووری كوردستان تێدەپەڕێت و لە رانیە چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر لە ساڵیادی راپەڕین بەڕێوەدەچن.

بەختیار قادر، پەیامنێری رووداو لە رانیە رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 5-3-2019، بەبۆنی 28 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر راپەڕینی ساڵی 1991ی باشووری كوردستان و یەکەم چەخماخەی راپەڕین لە دەروازەی رانیە، لەو قەزایە چەند چالاکییەک بەڕێوەدەچن.

 

پەیامنێری رووداو دەڵێت، سەرەتای چالاکییەکانی ئەو بۆنەیە، دانانی تاجە گوڵینەیە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی دەروازەی راپەڕین دادەنرێت و هاوکات گوتاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕینەوە دەخوێندرێتەوە.

چالاکییەکانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و کەسوکاری شەهیدان و خەڵکی دەڤەرەکە بەڕێوەدەچێت.

 

یه‌كه‌م گولله‌ی راپه‌ڕین له‌ رانیه‌ عه‌لی نه‌بی تەقاندی و بە یەکەم شەهیدی راپەڕین هەژمار دەکرێت. له‌ ماوه‌ی نزیكەی 10 كاژێردا حوكمی به‌عس له‌و شاره‌دا نه‌ماو نازناوی راپەڕینی پێ به‌خشرا.

رانیە دەکەوێتە باکووری خۆرھەڵاتی پارێزگای سلێمانی و نزیکەی 130 کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە دوورە. رانیە بە شاخەکانی کێوەڕەش و حاجیلە و ئاسۆس دەورە دراوە و لەڕووی کشتوکاڵییەوە دەشتی رانیە بەناوبانگە و خاکەکەی بە پیتە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

 


لە رانیە کۆمەڵێک چالاکی بەڕێوەدەچن













Supply by [author_name]

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *