یەکێتی هەوڵی رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ گۆڕان دەدات

رووداو-سلێمانی

لەدوای واژۆکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی ئێستا یەکێتی سەرقاڵی کردنەوەی دەرگایەکی نوێیە بۆ نزیکبوونەوە لەگەڵ گۆڕان

سەرکردایەتی ئەم حیزبە دوو بۆچونی لەبەردەستە، زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی دەباشان یان داڕشتنەوەی لێکتێگەیشتنێکی نوێ. بەڵام رای زاڵ لەنێویاندا لەگەڵ رێککەوتنی نوێدایە بەپێی گونجاندنی قۆناخی سیاسی ئێستا.

نەرمین عوسمان، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: “لە کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی خۆمان جەختمان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەم دەرگایانە دانەخەین چونکە ئێمە ئەگەر مەراممان بێت حکومەتێکی سەرکەوتوو لە دەستماندا هەبێت لە شوێنی ئاشتیدا ئەتوانین ئەو کارە بکەین لە ئاژاوەدا زەحمەتە، بۆیە هەوڵی جددی دەدەین بۆ ئەوەی ئێمە ئەم ناوچەیە ناوچەیەکی ئارامبێت بۆ ئەوەی بتوانین ئەوەی لە خەیاڵماندایە و ئەو پلانەی دامانڕشتووە جێبەجێ بکرێت”.

بەهەمان گوڕی یەکێتی حەزی نزیکبوونەوە لەنێو گۆراندا نابینرێت بەڵام دانیشتنیش رەتناکەنەوە، چونکە لەنێو ئەم حیزبە هێشتا ئەو نیگەرانیانە نەڕەوینەتەوە کە شەوی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گەیشتە لوتکە.

دەست بەرزکردنەوەی پەرلەمانتارەکانی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کە پشکی یەکێتیە رەنگە هەموو ئەو دۆخە بگۆڕێت کە ماوەیەکی زۆرە ئەم دوو لایەنەی لەیەک کردووە، بەڵام بۆ ئەمەش هێشتا نایانەوێت ئەو گفتە بدەن تاوەکو هەنگاوی کرداری نزیکبوونەوە لە یەکێتییەوە نەبینن.

عەبدولڕەزاق شەریف، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە رووداوی راگەیاند: “خواستی پەیوەندی و پێکەوەیی یەکلایەنە نییە، کورد لەمێژە گوتوویەتی شین و شایی بە دەستیوەیەتی، هەرکاتێک برادەرانی یەکێتی ئامادەییان تیابوو ئەو 
رێککەوتنە جێبەجێ بکەن گفتوگۆ لەسەر ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە دەستپێدەکاتەوە”.

لە رۆژەکانی کۆتایی ساڵی 2017دا جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەو رێککەوتنەی هەڵپەسارد کە زۆرجار گرەوی یەکگرتنەوەی گۆڕان و یەکێتی لەسەر دەکرا، بەڵام ئێستا مەیلی نزیکبوونەوەی نێوانیان لەناو گۆڕانیشدا خەریکە سەردەردێنێت بەڵام کەمترە لە مەیلی یەکێتی.


مەیلی نزیکبوونەوە لەنێو گۆڕانیشدا خەریکە سەردەردێنێت













Supply by [author_name]

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *