لە لالش کچانی کوردی ئێزدی یادی 8ی مارس دەکەنەوە

رووداو – لالش 

لە رۆژی جیهانی ژناندا، 150 کچی کوردی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش چوونە پەرستگای لالش و یادی ئەو رۆژەیان کردەوە، داوایانکرد ئەو كچ و منداڵانەی لەبن دەستی داعشدا ماون رزگاربکرێن.
 
کاتێک داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت، شەش هەزار و 417 کەس لە ژن و منداڵ و پیاوی دەستگیرکرد، لەو ژمارەیە تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 373 کەس رزگارکراون. 

رزگاربوویەکی دەستی داعش کە لە رێوڕەسمی رۆژی جیهانی ژناندا بەشدارە لە پەرستگای لالش، دەڵێت، دوای چوار ساڵ هێشتا هەندێک لە کەسوکارەکەی لەبن دەستی داعش ماون و ژمارەیەکی زۆریش لە کوردانی ئێزدی لە کەمپەکاندا ژیان بەسەردەبەن.


150 کچی کوردی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش بەشدارییان کرد













Supply by [author_name]

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *