شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2018 هەڵدەبژێردرێت

شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2018 هەڵدەبژێردرێت

Views: 617

Score: 4.50

Length: 13:30

Likes: 9

Dislikes: 1

Uploaded Date: 2018-12-20 15:17:02

لە سۆران ژنێک لە کەلاوەیەکدا دەژی

رووداو-سۆران 

ماوه‌ی دوو مانگه‌ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 47 ساڵ له‌و سارد و سه‌رمایه‌دا له‌ كه‌لاوه‌یەكی ناو بازاڕی سۆران شه‌و و رۆژ ده‌كاته‌وه‌،ئافره‌ته‌كه‌ نزیك چوار مانگه‌ هاوژینه‌كه‌ی لێی جیابووەته‌وه‌. رەمزیە سێ کچی هەن مێردەکەی نایەڵی بیانبینێ. 

ئەو ژنە لەبەر منداڵەکانی نایەوێ سۆران جێبێڵێت و ئێستا لەناو ژورێکی سارد و بێ ئاگری کەلاوەیەکدا دەژی.

ره‌مزیه‌ بۆ چه‌ند جارێك و شه‌وانه‌ ئازار دراوه‌، خوێنی له‌ كه‌لاوه‌كه‌دا رژاوه‌، هه‌ژار چه‌ند جارێك به‌ هانایەوە‌ چووه‌. ئەو دەڵێت: “چەند جارێک هاتوون و کەلاوەکەیان لێ تێکداوە و هەندێ پارەش کە خەڵک بەو ژنەیان داوە لێیان بردووە”.


نایەوێت لەبەر منداڵەکانی بچێتەوە لای کەسوکارەکەی













Supply by [author_name]

پەیامی ترەمپ بۆ سەربازانی ئەمریکا لە سووریا

پەیامی ترەمپ بۆ سەربازانی ئەمریکا لە سووریا

Views: 342

Ranking: 2.50

Period: 1:19

Likes: 4

Dislikes: 4

Uploaded Date: 2018-12-20 16:34:43

کارگەکانی کوردستان بۆ ئەوەی گومرگ بە عێراق نەدەن، دەبێ مۆڵەت نوێبکەنەوە

رووداو – هەولێر

سەرجەم کارگەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی چیدیکە لە کاتی هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق گومرگ نەدەن، دەبێ مۆڵەتەکانیان نوێبکەنەوە.

لە هەرێمی کوردستاندا پێنج هەزار و 10 کارگە مۆڵەتیان هەیە، نزیکەی لە %25ـیان بەرهەمەکانیان هەناردەی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکەن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵگرتنی خاڵە گومرگییە ناوخۆییەکانی نێوان پارێزگاکان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی کارگەکان، لەگەڵ حکومەتی عێراق گەیشتووەتە رێککەوتن. 

کارگەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت بەگوێرەی یاسای ژمارە 20ی ساڵی 1998 مۆڵەت نوێبکەنەوە. نوێنەری کارگەکانیش پێویست ناکات بچنە بەغدا، چونکە دەسەڵات دراوەتە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان مامەڵەکان رایی بکات.

بڕیارە لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا، ئەوەش بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو خاڵانەی لەسەری رێکەوتوون لە پێناسی گومرگی هاوبەش و یەکخستنی مۆڵەتی هاوردەکردن و پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە یاسا عێراقییەکان لە خاڵە سنوورییەکان و گەشەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی. 


لە کوردستاندا زیاتر لە پێنج هەزار کارگە مۆڵەتیان هەیە













Supply by [author_name]

رێوڕەسمی پێشوازی لە تەرمی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز بیرمەندی نەتەوەیی کورد

رێوڕەسمی پێشوازی لە تەرمی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز بیرمەندی نەتەوەیی کورد

Views: 180

Score: 5.00

Period: 41:17

Likes: 4

Dislikes: 0

Uploaded Date: 2018-12-22 06:30:19

کارگەکانی کوردستان بۆ ئەوەی گومرگ بە عێراق نەدەن، دەبێ مۆڵەت نوێبکەنەوە

رووداو – هەولێر

سەرجەم کارگەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی چیدیکە لە کاتی هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق گومرگ نەدەن، دەبێ مۆڵەتەکانیان نوێبکەنەوە.

لە هەرێمی کوردستاندا پێنج هەزار و 10 کارگە مۆڵەتیان هەیە، نزیکەی لە %25ـیان بەرهەمەکانیان هەناردەی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکەن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵگرتنی خاڵە گومرگییە ناوخۆییەکانی نێوان پارێزگاکان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی کارگەکان، لەگەڵ حکومەتی عێراق گەیشتووەتە رێککەوتن. 

کارگەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت بەگوێرەی یاسای ژمارە 20ی ساڵی 1998 مۆڵەت نوێبکەنەوە. نوێنەری کارگەکانیش پێویست ناکات بچنە بەغدا، چونکە دەسەڵات دراوەتە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان مامەڵەکان رایی بکات.

بڕیارە لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا، ئەوەش بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو خاڵانەی لەسەری رێکەوتوون لە پێناسی گومرگی هاوبەش و یەکخستنی مۆڵەتی هاوردەکردن و پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە یاسا عێراقییەکان لە خاڵە سنوورییەکان و گەشەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی. 


لە کوردستاندا زیاتر لە پێنج هەزار کارگە مۆڵەتیان هەیە













Supply by [author_name]

بیرۆکەیەکی ناوازە بۆ بردنەسەرەوەی لم بۆ سەر خانوو و باڵەخانە



ڤیدیۆکە لە بۆکان-ی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ #رووداوی_تۆ نێردراوە.

بیرۆکەیەکی ناوازە بۆ بردنەسەرەوەی لم بۆ سەر خانوو و باڵەخانە

Views: 851

Ranking: 4.89

Length: 32

Likes: 46

Dislikes: 1

Uploaded Date: 2018-12-12 18:20:17

کچێک لە کەمپی دارەشەکران کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت

رووداو-هەولێر

شەوی رابردوو لە کەمپی دارەشەکران کچێکی ئاوارەی نیشتەجێی ئەو کەمپە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا و باوکی کچەکەش دەڵێ، کچەکەم هیچ کێشەیەکی نەبوو، من لەگەڵ میوانەکانم دانیشتبووم، چای بۆ دروستکردم و چای بۆ هێنام، دواتر هەواڵیان پێدام کە خۆی خنکاندووە.

رەنگین شەرۆ، پەیامنێری رووداو لە کەمپی دارەشەکران لە هەولێر رایگەیاند: شەوی رابردوو 16-1-2019 لە کەمپی دارەشەکران لە هەولێر کچێکی تەمەن 14 ساڵ کە پەنابەری رۆژئاوای کوردستانە خۆی خنکاند و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەبارەی هۆکاری خۆکووشتنەکەی فەرحان عابد، باوکی ئەو کچە 14 ساڵە بە رووداوی راگەیاند: “کچەکەم هیچ کێشەیەکی نەبوو، من لەگەڵ میوانەکانم دانیشتبووم، چای بۆ دروستکردم و چای بۆ هێنام، دواتر دوو منداڵی دیکەمان چوونە خانووەکەی لەو کاتەی من لەگەڵ میوانەکانم دانیشتبووم، کچە بچووکەکە هات و گوتی خاڵۆ، رەوعە خۆی کوشتووە، منیش بانگی کوڕەکەم کرد و گوتم بڕۆ سەیر بکە با ئەو منداڵانە نەترسێنێت، هات و گوتی بابە وەرە رەوعە خۆی خنکاندووە، ئێمەش چووین شریتەکەمان لە ملی کردەوە بەڵام هیچ هەناسەیەکی نەبوو، پاشان بردمانە نەخۆشخانە بەڵام بێ سوود بوو”.

باوکی رەوعە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە کچەکەی هیچ کێشە و گرفتێکی نەبووە و دەڵێ: ” بە ئارەزووی خۆی لە کەمپ دەگەڕا و دەچووە ماڵە دراوسێیەکانی و هەمووشیان لێی رازیبوون، ئێمەش لێی رازیبووین، هیچ ستەمێکمان لێی نەکردووە، ئەو کچی من بوو، خۆشەویستی دڵی ئێمە بوو”.


فەرحان عابد، باوکی ئەو کچە 14 ساڵەی کە خۆی خنکاندووە لێدوان بۆ رووداو دەدات













Supply by [author_name]

گوندنشینانی وان و مووش لە کەشوهەوای 40 پلەی ژێر سفردا ئاژەڵداری دەکەن

رووداو – باکووری کوردستان 

لە هەندێک ناوچەی باکووری کوردستان، شەوانە پلەی گەرما بۆ ژێر 40 پلەی سیلیزی دادەبەزێت، بەڵام هاونیشتمانییان ناچارن بۆ ئەوەی ئاژەڵەکانیان لە مردن و رەقبوونەوە بپارێزن لەو سەرما تاقەتپڕوکێنەشدا کاربکەن. 

گوندنشینانی ناوچەی سەرحەد ناچارن رۆژانە چەندین کاژێر خەریکی شکاندنی شەختە بن بۆ ئەوەی ئاوی خواردنەوە بۆ ئاژەڵەکانیان دابین بکەن. 

بورهان یاغمور، ئاژەڵدارە و دەڵێ “بەهۆی بەستنی ئاوی بۆرییەکان، هەموو رۆژێ نزیکەی دوو کیلۆمەتر رێگە دەبڕین و شەختە دەشکێنین و ئاو بە ئاژەڵەکانمان دەدەین”.

بەهۆی ساردیی لەڕادەبەدەری کەشوهەوا، ئەم ئاوە بۆ مانگاکان باش دەبێت و چالاکییان پێدەدات. یاشار بەیاز، ئاژەڵدارێکی دیکەیە و دەڵێ “مانگاکان لە پلەی 46ی ژێر سفردا دەهێنینە نێو ئەم ئاوە، چونکە بەڕاستی کەشوهەواکەی ساردە”.

بەشێک لە ئاژەڵداران لەم وەرزەدا هەموو رۆژێک مانگاکانیان دەبەنە نزیک رووبار و درەنگی ئێوارە دەیانگەڕیننەوە.

یاشار هەروەها دەڵێ  “مانگاکانمان راهاتوون، هەموو ساڵێک تاوەکو نیسان رۆژانە لێرە جێیاندەهێڵین، بەو گژ و گیایەی نێو ئاوەکە بەخێویاندەکەین، واتا مانگاکانمان راهاتوون بەمە. رۆژانە کاژێر 09:00 دەیانهێنین و ئێوارە کاژێر 04:00 یاخود 03:30 بۆ 05:00 دەیانگەڕێنینەوە”.

ناوچەی چاڵدێران بە یەکێک لە ساردترین ناوچەی کوردستان دادەندرێت کە ژیانی تێدابێت. سەرباری ئەوەی سەختە، بەڵام هاونیشتمانییانی ئێرە لە سەرما و شکاندنی شەختەبەند بۆ دەستکەوتنی ئاو تا رادەیەک راهاتوون.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار


ئاژەڵدارەکان ناچارن شەختەی رووبارەکان بشکێنن بۆ ئەوەی ئاو بدەنە ئاژەڵەکانیان













Supply by [author_name]

نێچیرڤان بارزانی و مایک پۆمپیۆ لە هەولێر کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و مایک پۆمپیۆ لە هەولێر کۆبوونەوە

Views: 751

Score: 5.00

Period: 1:16

Likes: 14

Dislikes: 0

Uploaded Date: 2019-01-09 15:12:40