BMC HD TV Live - Local Music General

BMC HD TV BMC HD TV Live
4.5 out of 5 based on 4384 user ratings.
× Warning! If you want to remove your TV channel in Kurdtvs.net, you can contact us to make a request.
Share
 
BMC TV Kurdish

About BMCTV.net

كه‌ناڵی بازرگانی BMC HD كه‌ناڵێكی ئه‌هلی سه‌ربه‌خۆیه‌ بایه‌خ به‌ بواره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتو گوزار و هه‌ر لایه‌نێكی تر ده‌دات كه‌ بچێته‌ كایه‌ی ئابووری وڵاته‌وه‌ . ئه‌م ده‌زگایه‌ هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنی میدیایه‌كی هاوچه‌رخ ده‌دات له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی بینه‌ر و گه‌شه‌دان به‌ بواری ئابووری و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ بازاڕی كار له‌ هه‌رێمی كوردستان و بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كی ئابووری پته‌و له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ وكۆمپانیا بازرگانییه‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم . سستمی كاركردنی كه‌ناڵه‌كه‌ ( HD) و سه‌ره‌تا له‌ نێو سستمی ( DV BT) ده‌بێت وسه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ . له‌ ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی سه‌ره‌تایدا هه‌نگاو به‌ره‌وه‌ بوون به‌ كه‌ناڵێكی ئاسمانی ده‌نێت له‌ رێی هه‌ردوو مانگی ده‌ستكردی ( تورك سات ) و ( نایل سات ) ه‌ وه‌ كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات . باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ شاری سلێمانی ده‌بێت بۆ ڕوماڵ كردنی هه‌رێمی كوردستان و نوسینگه‌ی له‌ وڵاتی توركیا له‌شاره‌كانی ( ئیسته‌نبوڵ ،ئه‌نتالیا ، ئالانیا، مێرسیین ) ده‌بێت . كۆمپانیای ( Ana Media) بریكاری سه‌ره‌كی كه‌ناڵه‌كه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتن و په‌خشكردنی ریكلام له‌ كه‌ناڵی ( BMC HD ) و دیجیتاڵ میدیای كه‌ناڵه‌كه‌ .

 

Sponsored Ads
Like KurdTVs on facebook
تکایە لاپەرەکەمان شێر بکەن