Khak TV Live - Local General Music News

Khak TV Khak TV Live
4.6 out of 5 based on 24156 user ratings.
Share
 
Khak TV Live
مێژووی خاك
ناوەندی چاپەمەنی راگەیاندنی خاك، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1997 وەك دامەزراوەیەكی سەربەخۆ مۆدێلێكی نوێی كاركردنی راگەیاند، كە تا ئەندازەیەكی زۆر جۆرێك لە رچەشكێنی بواری راگەیاندنی دروستكرد. خاك یەكەم كەناڵی تەلەفزیۆنی بوو ئازادی بیروڕای پەخشكردو دوور لە پرۆگرام و ئەجێندای حزبایەتی كاریكردو وەك سەكۆیەكی ئازادی رەخنەگرانە، راشكاوانە دیاردە دزێو و ناشرینەكانی وەك لەمپەرێكی نەخوازراو روماڵدەكرد. هاوكات داواو خواستەكانی شەقامی راستگۆیانە، بەچەشنێك كە خاك لەماوەیەكی كەمدا توانی ئازادی رادەربڕین بكاتە ناسنامەی كاركردنی. خاك چەتری هەموو رەنگەكان بوو. هیچ مەرجێكی سیاسی و حزبی بەئێستاشەوە بۆ كارمەندەكانی نەبووە. بەردوام لەگەڵ ویست و خواستی جەماوەردا تەبا بووەو هێڵی فكری نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری گرنگترین پایەی راوەستاوی ئەم كەناڵە بووە. خاك ئەو مینبەرە حەقبێژو راستگۆیە بوو بۆ گەیاندنی دەنگ و رەنگە جیاوازەكان، كە هەوڵی جددی دەدا بە ئەقڵی نوێ و خوێنی نوێ و بیری نوێ كاربكات. خاك توانی لەبواری بەرنامەكان و چاپەمەنییەكاندا چەندین هەنگاوی بوێرانە بنێت و گۆڤاری تەنزئامێزی سیخورمە مەحەكی ئەو راستییەیە، هاوكات گۆڤاری خاك وەك گۆڤارێكی تەلەفزیۆنی خێزانی بۆ یەكەمجار بڵاوكرایەوە.

Khak TV Frequency: 
سلێمانی CH38 - UHF CH12 - VHF
هه‌ولێر CH47 - UHF
كه‌ركوك CH36 - UHF
ده‌ربه‌ندیخان CH22 - UHF
دوكان CH28 - UHF
شاره‌زور CH32 - UHF


Original TV website: http://www.khaktv.net

Like KurdTVs on facebook
تکایە لاپەرەکەمان شێر بکەن